Bi Bi Xanm
Hama Jaza
5:50ئه‌ى خوشكه له‌یلا ئه‌ى خوشكه له‌یلا ئه‌وا بۆت ده‌كه‌م شین و واوه‌یلا گوڵاله سوره‌ى باخى كوردستان ئه‌ى خه‌بات كه‌رى رێگاى نیشتمان كچه ئازاكه‌ى نه‌به‌رد و دلێر چویته به‌ر په‌تى قه‌ناره وه‌ك شێر گیانى خۆت سپارد به خاكى پیرۆز بووى به‌پێشڕه‌وى خزم و گه‌ل و هۆز له‌باخى ژینا هه‌ڵیان بژاردى تاوانى درۆیان به‌سه‌را سپاردى ئه‌ى خوشكه له‌یلا بێ تاوانه‌كه‌م بووى به پێشره‌وى كوردستانه‌كه‌م له‌ژێر ته‌عزیبی باعسى نامه‌ردا له‌ناو زیندانى تاریك و ته‌نگدا تابه‌یانى بێ خواردن و خه‌و ئاگادار نه‌بووى رۆژه یاخود شه‌و خوشكه له‌یلایان پێشدا بۆ مردن ئه‌ى له‌بۆ سێداره كۆمه‌ڵى دوژمن به‌ڕووى سوره‌وه به هیتاف لێدان به‌ره‌و مه‌رگ ئه‌چوو له بۆگیان كێشان ئازا‌و مه‌ردانه روویكرده مه‌یدان له‌سه‌ر زارى بوو وشه‌ى كوردستان ئه‌ى گوت هه‌ربژى پارتى و بارزانى بژى پێشمه‌رگه و هاوه‌ڵه‌كانى ئه‌وا من ده‌ڕۆم به‌جێتان دێڵم خاكى كوردستان به ئێوه ئه‌سپێرم به‌ڵام نه‌مردوم ناوم هه‌رماوه له مێژووى كوردا به‌خوێن نووسراوه ئه‌ى خودا حافیز ئه‌ى هه‌ڤاڵان منم شه‌هیدێكى زۆر بێ‌تاوان"